ئۆپیک: مانگی ڕابردوو عێراق دووەم وڵاتی هەناردەی نەوت بووە

13/03/2021
فۆتۆ: 

ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا عێراق دووەم وڵات بووە لەناو دەوڵەتانی ئەندام کە ڕێژەی بەرهەمی نەوتی خاوی خۆی بەرزکردووەتەوە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا بەرهەمی ١٣ ئەندامی ڕێکخراوەکە لە نەوتی خاو کەمیکردووە، بەشێوەیەک ناوەندی بەرهەمی مانگانە ٢٤ ملیۆن و ٨٤٨ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا کەمکردنەوەی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی هاتبووە خوارەوە بۆ ٢٥ ملیۆن و ٤٩٦ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئۆپیک، لە مانگی ڕابردوودا ٩ی دەوڵەتی ئەنجام بڕی بەرهەمی خۆیان بەرزکردووەتەوە، دیاترینیان ناجیریا بووە کە ڕۆژانە ١٦١ بەرمیلی زیاد بەرهەمهێناوە، دوای ئەوەیش عێراق بووە کە ڕۆژانە ٥٩ هەزار بەرمیلی زیاد بەرهەمهێناوە و ڕۆژانە سەرجەمی بەرهەکەی گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بە هەمان شێوە ئێرانیش بڕی بەرهەمی خۆی بەرزکردووەتەوە، بەشێوەیەک لە مانگی شوباتی ڕابردوودا ڕۆژانە ٣٥ هەزار بەرمیلی زیاد بەرهەمهێناوە، دوای ئەوەش ڤەنزویلا و لیبیا هەریەکەیان بەڕێژەی ٣٣ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و دوای ئەویش کوەیت ڕۆژانە ٨ هەزار بەرمیل.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئۆپیک لە بەرامبەریشدا ٤ دەوڵەت بەرهەمی خۆیان کەمکردووە، لە پێش هەموویانە سعودیە کە ڕۆژانە ٩٣٠ هەزار بەرمیلی کەمکردووە.