مێــــــژووی هونــــــەر

13/03/2021
فۆتۆ: 

وەرگێڕانی: گوڵان مەحمود

مێژووی هونەر بریتییە لە خوێندنی شتە جوانەکان و دەربڕینێکی بینراو لە چوارچێوەیەکی مێژوویی و ئاکاریدا. (١)کلتوورییانە، بواری مێژووی هونەر جەختدەکاتەوە لەسەر تابلۆ، وێنەکێشان، پەیکەرسازی، تەلارسازی، سیرامیک، وە هونەرە جوانکارییەکان، بەڵام ئەمڕۆ، مێژووی هونەر لایەنە فراوانترەکانی کلتوورە بینراوەکان دەخوێنێت، لەوانەش ئەنجامی بینراو و تێگەیشتنە جیاوازەکانی پەیوەندیدار بە پێناسە هەمیشەیی پێشکەوتنی هونەر. (٢) (٣) مێژووی هونەر خوێندنی ئەو شتانە دەگرێتەوە کە کلتوورە جیاوازەکان پێکیانهێناوە لە سەرانسەری جیهاندا و بەدرێژایی مێژوو کە مانا یاخود گرنگی دەگوازێتەوە یان لە پلەی یەکەمدا سوود دەگەیەنێت لە ڕێگەی کەرەستە بینراوەکان .

وەک بوار، مێژووی هونەر لە ڕەخنەی هونەری جیادەکرێتەوە، کە گرنگی دەدات بە دامەزراندنی بەھایەکی هونەری ڕێژەیی لەسەر کارە تاکە کەسییەکان کە پەیوەندیدارن بە کاری دیکەی هەمان شێواز، یاخود دەرکردنی شێواز یان جوڵەیەکی تەواو؛ وە بیردۆزی هونەر یان "فەلسەفەی هونەر" کە گرنگی دەدات بە سروشتی بنەڕەتی هونەر. یەکێک لە لقەکانی ئەم بوارە لە خوێندن زانستی جوانناسییە، کە پێکهاتووە لە پشکنینی مەتەڵی مەزن و دیاریکردنی کرۆکی جوانی. لەڕووی هونەرییەوە، مێژووی هونەر ئەو شتانە نییە، چونکە کرۆکی هونەر شێوازی مێژوویی بەکاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی: چۆن هونەرمەندەکە هات بۆ پێشخستنی کارەکە؟ پاڵپشتی کارەکانیان کێبوون؟ مامۆستاکانیان کێبوون؟ هەوادارەکان کێبوون؟ قوتابییەکانیان کێبوون؟ ئەو هێزە مێژووییانە چین کە کارەکانی هونەرمەندەکەیان پێکهێناوە، وە چۆن کاریگەری هەبووە، بەڕۆڵی نوێ، لەسەر ڕێڕەوی ڕووداوە هونەری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان؟ وە لەگەڵ ئەوەش، گومانلێکراو نەدەبوو ئەگەر بیتوانیایە وەڵامی ژمارەیەکی زۆر لەم پرسیارانە بداتەوە بەشێوەی نەخۆشی بەبێ سەیرکردنی پرسیارە بنەڕەتییەکان دەربارەی سرووشتی هونەر. زۆربەیجار ئەوەی کە کۆسپ دەخاتە سەر تەوژمی ڕێک لەنێوان مێژووی هونەر و فەلسەفەی هونەر (جوانناسی).(٤)

شێــــــوازناســــــی

مێژووی هونەر ئەزمونکردنی بواری جیاوازە کە بەهۆی جیاوازی کلتووری، سیاسی، ئاینیی، ئابووری، یاخود هونەری شیدەکاتەوە-کە وەبەرهێنان دەکات لە ڕووکاری بینراوی کارێکی هونەری .

مێژوونووسانی هونەر ژمارەیەک شێواز بەکاردەهێنن لە توێژینەوەکانیاندا لە زانستی بوون و مێژووی شتەکان .

زۆربەیجار ئەوەی مێژوونووسانی ئەدەب تاقیدەکەنەوە کارکردنە لە چوارچێوەی سەردەمەکەیاندا. لە باشترین حاڵەتەکاندا، ئەوە دەکرێت بە ڕێگەیەک کە ڕێزی پاڵنەرە درووستکراو و پێویستەکانی، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ویستەکانی و لادانی خاوەنکار و خەرجیکار؛ لەگەڵ شیکردنەوەی بەراوردکار بۆ بابەتەکان و شێوازەکانی ئەو داهێنەران و مامۆستایانە؛ وە لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئایکۆن و هێماکەری. بەکورتی، ئەم ڕێگایە، کاری هونەری شیدەکاتەوە لە سیاقی ئەو جیهانەی کە تیایدا درووستکراوە .

زۆرجار مێژووناسانی هونەر کاری هونەری لەڕێگای شیکردنەوەی شێوەکەی؛ بەکارهێناری درووستکەرێک بۆ هێڵ و شێوە و ڕەنگ و ڕووکار و پێکهاتە. ئەم مەنهەجە ئەوە شیدەکاتەوە کە چۆن هونەرمەند ئاستی وێنەی دوو دووری و چوار دووری بۆ ڕووبەری پەیکەر یاخود شێوەی ئەندازەیی بەکاردەهێنێت بۆ درووستکردنی هونەرەکەیان. ئەو ڕێگایەی کە ئەم توخمە تاکانە هونەری بینراو و نابینراوی لێ بەهەمدەهێنرێت. ئایا هونەرمەند لاسایی شتێک یاخود وێنەیەکی ناو سرووشت دەکاتەوە؟ ئەگەر شتەکە بەو شێوەیەیە، ئەوا نمایشکارییە. هەتا هونەر لە لاسایکردنەوەی نموونەیی نزیکبێتەوە، هونەر زیاتر ڕاستەقینە دەبێت. ئایا هونەرمەند لاسایی ناکاتەوە، بەڵکو پشت دەبەستێت بە هێماگەری، یان بەڕێگەیەکی گرنگ بۆ ڕاوکردنی جەوهەری سرووشت، لە جێی کۆپیکردنی ڕاستەوخۆی؟ ئەگەر شتەکە بەو شێوەیەیە، ئەوا هونەر نانواندنکارییە-هەروەها پێشی دەوترێ ئەبستراکت. ڕاستەقینەخوازی و ڕووتاندن لە زنجیرەیەکی بەیەکەوە بەستراودا هەن. دەربڕینخوازی .

شیکردنەوەی ئایکۆنیانە ئەوەیە کە سەرنج دەخاتە سەر شتەکانی دیزاینێکی دیاریکراو بۆ شتێک. لەڕێی خوێندنەوەیەکی ورد بۆ ئەو شتانە، ڕێیتێدەچێت کە شوێن هێڵی تەمەنیان بکەوێت، وە لەگەڵ ئەوەش تەواوکردنی ئەو ئەنجامەنەی  کە پەیوەندیدارن بە ڕەچەڵەک و ڕێچکەی ئەو شتانەوە. لە بەرامبەردا، دەکرێت تێبینیکردنی هەر ژمارەیەکی پەیوەندیدار بە هەڵسەنگاندنە کۆمەڵایەتی، کلتووری، ئابووری، وە جوانناسییەوە بۆ ئەو بەرپرسانە بۆ بەرهەمهێنانی شتەکە .

ژمارەیەکی زۆر لە مێژووناسانی هونەر بیردۆزی ڕەخنەیی بەکاردەهێنن بۆ لەچوارچێوەدانی پرسەکانیان لە شتەکاندا. بیردۆز زۆرجار بەکاردەهێنرێت کاتێک لەگەڵ نوێترین شتەکاندا ڕەفتار دەکرێت، ئەوانەی دوای کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە. بیردۆزی ڕەخنەیی لە مێژووی هونەردا زۆرجار لە ڕێگای خوێندکاری ئەدەبەوە هاتووە، وە شیکردنەوەی چوارچێوەی کارەکانی ناهونەرمەندانیشی لەخۆگرتووە بۆ خوێندنی هونەری شتەکان. بیردۆزەکانی فێمینیستی، مارکسیست، ڕەگەزی ڕەخنەیی، کویر، وە بیردۆزەکانی پاش داگیرکاری هەموو باش بڵاوکراونەتەوە لە ڕژێمەکەدا. هەروەک بەهەمانشێوە لە خوێندنە ئەدەبییەکاندا، گرنگی پێدانێک هەیە لەنێوان زانایاندا بۆ سرووشت و ژینگە، بەڵام ئەو ڕێچکەیەی کە دەیگرێتە بەر  لە ڕژێمەکەیدا هێشتا دیارینەکراوە .

لەم دواییانەدا، هۆکارەکانی ڕاگەیاندن و تەکنەلۆژیای ژمارەیی توانا بۆ شیکردنەوەی بینراو و شوێن و ئەزموونی دەبەخشێت. شێوەی هاوپەیوەندیدار دەگۆڕێت لە فیلمەکاندا، بۆ شێوەگەلێکی کاردانەوەکار، لەوانەش ژینگەی واقیعی، ژینگەی درووستکراو، ڕاگەیاندنی واقیعی، ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژیایی، هتد. ئەو شێوازانەی کە درووستکراون لە ڕێگای ئەو تەکنیکانەوە لە بەرەوپێشچوونێکی چالاکوان وە بە دانانی ڕژێمی جۆری دەکرێت گێڕەرەوەکە دڵنیابکرێتەوە، درامیانە، سۆزداریانە و کارەکتەرە گاڵتەجاڕەکان لە مێژوو و هونەردا .

سەرچاوە: ویکیپیدیا