| نرخی نەوت دوبارە نزیکبوەوە لە 70 دۆلار  
                             
                                ئەمڕۆ نرخی نەوت دوبارە بەرزبوەوە و نزیکبوەوە لە 70 دۆلار، لە ئێستا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
                                
 
 هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 66 دۆلار و 3 سەنت فرۆشرا. ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا بۆیەکەمجار دوای زیاتر لە ساڵێک نرخی نەوت گەیشتە 70 دۆلار،بەڵام دواتر نرخەکە چەند دۆلارێک دابەزی. بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت. 
 
 |