خەڵاتەکانی گرامی 2021 دابەشکران

15/03/2021
فۆتۆ: 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بە رەچاوکردنی رێکارە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو، بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە نزیکەی 2 مەتر لەیەک دوور بوون.

لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامیدا بیۆنسێ و تایلەر سویفت ریکۆردیان تۆمارکرد.

تایلەر سویفت بوو بە یەکەم ژن کە 3  جار لەسەر یەک خەڵاتی ئەلبومی ساڵی بەدەست هێنا.

تاوەکو ئێستا تەنها 3  هونەرمەندی دیکە لە مێژوودا خەڵاتی ئەلبومی ساڵیان بۆ 3 جار لەسەر یەک بەدەستهیناوە.

هاوکات بیۆنسێ بە بردنەوەی خەڵاتی گرامی توانی ژمارەی خەڵاتەکانی گرامی بۆ 28 خەڵات بەرزبکاتەوە و بوو بە یەکەم خانمە گۆرانیبێژ کە زۆرترین خەڵاتی گرامی بەدەستهێنابێت.

براوە سەرەکییەکانی گرامی 2021

ئەلبومی ساڵ، تایلەر سویفت

ریکۆردی ساڵ، بیلی ئایلش لە گۆرانی " ”Everything I wanted

گۆرانی ساڵ،   I can’t breathe بۆ H.E.R     

باشترین هونەرمەندی تازە پێگەیشتوو،  Meghan Thee Stallion