لە چاو دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوتی خاو دابەزی

16/03/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەکانی جیهان لە خوار ٧٠ دۆلارەیەوە و بە ٦٨ دۆلار و ٣٥ سەنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلیک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦٤ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا بۆیەکەمجار دوای زیاتر لە ساڵێک نرخی نەوت گەیشتە 70 دۆلار،بەڵام دواتر نرخەکەی بۆ نزیکەی دوو دۆلار دابەزییەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت .

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و خاوبوونەوەی جوڵە بازرگانییەکان، کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لە سەر نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی وزەی جیهانیدا، بەڵام دوای بەرهەمهێنانی چەند جۆرێک لە ڤاکسینی کۆرۆنا و ئاسایی بوونەوەی جوڵەی بازرگانی تاڕادەیەک، دووبارە جارێکی تر نەرخی نەوتی خاو بەرەو بەرزبوونەوە چووەوە.