کازمی: کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ملهوڕی و زوڵمی دەسەڵاتدارنمان بیردێنێتەوە

16/03/2021
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٣٣ هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند، هەڵەبجە برینێکی بەئازار و ملهوڕی و زوڵم و زۆرداریمان بەبیر دینێتەوە، کاتێک دەبنە هۆکارێک بە دەستی دەسەڵاتدارەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کازمی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یادی کارەساێکی بە سوێ دەینەوە لە مێژووی تیکۆشانی گەلەکەمان لە دژی ملهوڕی و دکتاتۆریەت، ئەمڕۆ ٣٣ هەمین یادی بۆردومانکردنی هەڵەبجەی شەهیدە لە لە کوردستانی عێراق بە بۆمبی کیمیایی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی مەدەنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامی ئازاری ئەو کارەساتە ئەوەمان بیر دینێتەوە، کە چەکی لەناوبردنی بەکۆڵکە چ کارەساتێک بەرپا دەکات، کاتێک دەکەوێتە دەستی دکتاتۆرە خۆسەپێنەکانی سەر زەوی، یاخود چ بەرهەمه دەهینێت کاتێک ڕژێمێک بە ناوی رەگەزپەرستی و ڕقلێبوونەوە بەکار دەهێنێت و دەیکاتە بەهانەیەک بۆ مانەوە و بەردەوامبوونی ڕۆژە ڕەشەکان لە ترس و تۆقاندن و زوڵمکردن.

لە بەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵەبجە بەڵگەنامە و قوربانییەکی بەنرخ بوو کە گەلی کوردمان بە تایبەت پێشکەشی کرد، هەر وەک چۆن  گەلی عێراقمان بە گشتی قوربانییەکانی پێشکەش کرد، لە سەربڕین و لەناوبردن ب ۆ ڕزگاربوون لە زۆرداری دەسەڵاتداریکی ملهوڕ و خۆسەپێن، کە چەندین جەنگ و کاولکاری خوێناوی هێنایە ئاراوە.

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمڕۆ ئازاری قوربانییەکانمان لە دڵدا هەلگرتووە، بەڵام سەرەخۆشیەکانمان ئازارێکە تاوانەکانمی ڕژێمی پێشوومان بیر دێنێتەوە، کە باجەی ئازادی بوو، بەهاکەی پەڕێنەوەی عێراق بوو بۆ سەردەمی یدموکراسیەت و ڕێزدانان بۆ بەهای مرۆڤی عێراقی".

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق رەحمەت و زیندوویەتی ناردووە بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی عێراق و هەموو ئەوانەی لە ڕێڕەوی سەربەخۆیی و ئازادی عێراقدا گیانی خۆیان بەختکردووە.