نرخی ئەمڕۆی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

17/03/2021
فۆتۆ: 

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک جێگیرە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 41 سەنت فرۆشرا.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە 64 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بۆیەکەمجار لەدوای زیاتر لە ساڵێک نرخی نەوت گەیشتە 70 دۆلار،بەڵام هەرزوو نرخەکە دابەزییەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.