فلاشێک گوایە بۆ خۆپارێزی لە تۆڕی نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەکان

17/06/2020
فۆتۆ: 

ژمارەیەک لەو کەسانەی خاوەنی پشت پیلانی بەرهەمهینانی فلاشێکی (USB ) بین کە بە نرخی ٣٦٠ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت و ناوی " 5جي بيوشليد - 5GBioShield "پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن ئەم فلاشە کە لە دەستدەکرێت لە پێناو سەلامەتی کەسەکان لە شەپۆلەکانی سەرلێشواندن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بی بی سی بەریتانی لیژنەیەکی ڕاوێژکاری لە پەیوەندییەکانی نەوەی پێنجەم "G5 " سەر بە شاری گلاستونبری بەریتانیا، قسەی لەسەر ئەو بەرهەمە کردووە و لیژنەکە داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی کردووە سەبارەت بە سیستمی"G5 " چونکە لەو بڕوایەدا کە زەرەرمەندە، بەڵام چەند پسپۆڕێک پێشتر جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو بیروبۆچوونانە هەڵەن.

لە ڕاستیدا لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە، لە بەریتانیا پڕوپاگەندەی هەڵە دەکرێت سەبارەت بە تەکنەلۆژیای "G5 " تەنانەت بەشێکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش بڵاوکراوەتەوە و کۆمپانیای فەیسبوکیش لای خۆیەوە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی داوەتەوە، لە کاتێکدا چەندین تاوەری پەیوەندی نەوەی "G5 " ڕوبەڕوی تێکدان و خراپکردن بوونەتەوە.

لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی تایبەت بەو فلاشە ئەلکترۆنییە دەڵێت، ئەو ئامێرە پارێزگاری دەکات لە ماڵ و خێزانەکەت، ئەویش بەهۆی ئەو بەرگە پارێزەری کە بۆ دروستکراوە دەکرێت بکرێتە دەست یان لە نزیک مۆبایلەکان و ئامێرە کارەباییەکانی ترەوە دابنرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان لەڕێگەی لەرەلەری تایبەتەوە فلاشی " 5جي بيوشليد - 5GBioShield " هاوسەنگی وهەماهەنگی دەکات لە نێوان لەرەلەرە نەناسراوەکان کە زۆرجار لە ڕێگەی ئامێرە کارەباییەکان و کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان و ئامێرەکانی وای فایەوە دروست دەبن.

سەبارەت بە تایبەتمەندییە خۆپارێزییەکانی 5جي بيوشليد - 5GBioShield "، (ئانا گروتشوالسکا) کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرە تایبەتەکانی کۆمپانیای بیوشیلد دیستربیوشن ئێل تی دی کە خاوەنی مافی خاوەندارێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو ماڵپەڕە ئەلکترۆنییە کە فلاشەکە دەفرۆشێت دەڵێت "زانیاری زۆری تەکنەلۆژیمان لەبەردەستدایە بەڵام ئێوە دەزانن ئێمە ڕێگەپێدراو نین کە تەواوی ئەو زانیاریە هەستیارانە ئاشکرا بکەین بۆ لایەنی دیکە، دیارە ئەوەش لەبەر هۆکاری زۆر ئاشکرا".

بیوشیلد دیستربیوشن ئێل تی دی بۆ یەکەمجار لە ٢٠ کانوونی دووەمی  ساڵی ٢٠٢٠وە تۆمار کراوە لە بەریتاینا و فلاشەکەی توانای هەڵگرتنی بڕی ١٢٨ گێگا بایت زانیاری هەیە و بە ٣٤٠ دۆلار دەفرۆشرێت.

لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناوی بیردۆزە پلانگێڕییەکانی لکێنرا بە نەوەی پێنجەمی هێڵەکانی پەیوەندیکردن، کە گوایە هەواڵی ناڕاست دەربارەی  کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە.

بەڵام لای کەس شاراوە نییە کە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا تۆڕی پەیوەندی نەوەی پێنجەمیان نییە لەوانەش ئێران، بەڵام لە ئێستاشدا "G5 " لەسەر هەندێک لە شەپۆلە ڕادیۆییەکانی بەریتانیا و چین کار دەکات.

بۆیە ئەگەر تۆری نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەکان مەترسی تەندروستی دروستبکەن، هیچ بەهانەیەک نییە بۆ ئەوەی پێشوەختە ئاشکرا نەکرێت، بە تایبەت کە لە ساڵی ٢٠١٤ چەندین نووسین و وتار دەربارەی زیانەکانی نەوەی سێهەمی پەیوەندییەکان و دواتریش نەوەی چوارەم نوسراو بڵاوکرایەوە، کە دواتر هیچ کام لەو بۆچون و سەرنجانە بەهەند وەرنەگیران.