جۆ بایدن: پۆتین باجی دەستوەردانەکانی دەدات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا

17/03/2021
فۆتۆ: 

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، فلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا باجی ئەو دەستوەردانە دەدات کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کردبووی لە بەرژەوەندی ترەمپ.

لە دیدارێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی بێ سی نیوز)ی ئەمریکا، بایدن ڕایگەیاند، پوتین دەبێت باجەکەی بدات، بە دوورو درێژی قسەیان کردووە، پێی وتووە تۆ من دەناسیت و منیش تۆ دەناسم، ئەگەر ئەوە سەلمان دەبێت ئامادە بیت.

لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکەدا سەبارەت بەوەی کە بایدن سەرۆکی ڕوسیا دەناسێت، ئایا بکوژە، لە وەڵامدا  سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی بەڵێ.

 لە میانی وتەکانی بایدن وتوویەتی "دەبینیت دەبێت باجەکەی بدات" بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک ئاشکرا بکات.

ئەو لێدوانە نوێیەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوێستی ئیدارەکەی لە بەرامبەر سەرۆکی روسیا لە کاتێکدایە، ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی کردووە بە هەرەشەکان  لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا بەڕێوەچوون، کە ڕۆڵی ڕوسیا و ئێرانی ئاشکرا کرد، سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاداز

ڕاپۆرتەکەی هەواڵگری ئەمریکا ئاماژەی کردووە بەوەی ، پۆتین ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ ناوزڕاندنی بایدن و حزبی دیموکراتی ئەمریکا و پشیتوانیکردن لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو، هەروەها لەدەستدانی متمانەی جەماوەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەهێزکردنی مۆرکی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دوای لێدوانەکانی بایدن، روسیا زانیارییەکانی رەتکردنەوە و ڕایگەیاند، هیچ بنەمایەک نییە بۆ ئەو ڕاپۆرتەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، بەوەی کە سەرۆکی ڕوسیا رێگەی داوە بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵ ی ٢٠٢٠ی ئەمریکا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.