نرخی نەوت پێنج دۆلار دابەزی

19/03/2021
فۆتۆ: 

نرخی نەوت چەند رۆژێکە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنی پێنج دۆلار دابەزیووە.

بەپێی داتاکانی بۆرسە جیهانیەکان ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 25 سەنت فرۆشراوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 59 دۆلار  و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی نرخی نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 60 سەنت و نەوتی ئەمریکیش بە 64 دۆلار و 25 سەنت بوو.

ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکات.

لە چەند رۆژی ڕابردووشدا نرخەکە گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.