تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی لە کۆنسێرتێکی نوێدا

19/03/2021
فۆتۆ: 

بە گۆرانی و جوڵە و سەما کۆنسێرتەکە دەڕازێننەوە.

بڕیارە بەرواری ٢٣ ی ئازار کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی کۆنسێرتێک لە ناو باخچەی ڕێکخراوی CDO ڕێکبخەن، نزیک چواڕییانی ئەمنەسورەکە پێشکەش بکەن، لەو کۆنسێرتەدا منداڵانی ئەو تیپە چەندین گۆرانی بەدەم سەما و جوڵەوە دەڵێن، کە سەرجەمی کارەکان لەلایەن هونەرمەند (مۆفەق عارف لهۆنی)ەوە سەرپەرشتی کراون، بۆیە سەبارەت بە کۆنسێرتەکە ئەو هونەرمەندە وتی: پاش ئەوەی بە دۆخی تەندروستییەوە چالاکییەکانی سەرجەم بوارەکانی هونەر کەم بوونەوە، لە ئێستادا بە هاوکاری ڕێکخراوی CDO کۆمەڵێک منداڵ کەسانی هونەرمەندی ئاوازدانەر و مۆسیقی ئەم کۆنسێرتەمان ئامادەکردووە. کە بە هیواین جێگەی سوودی منداڵان بێت .

سەبارەت بە ناوەڕۆکی گۆرانییەکان ئەو هونەرمەدە وتی: ناوەڕۆکی گۆرانییەکان هەمەجۆرن، کە سەرجەمیان پەروەردەین و منداڵان هۆشیار دەکەنەوە سەبارەت بە ژینگە و هاوکات گۆرانی نەورۆر و بەهار. کە بە هیواین دایکان و باوکانی ئازیر منداڵەکانیان بهێنن تاکو بەو هۆیەوە ڕێز لە بەهرەی منداڵان بگرن و منداڵەکانیشیان فێر بکەن خۆیان بە هونەر و گۆرانییەوە سەقاڵ بکەن .

شایەنی ئاماژەیە شوێنی کۆنسێرتەکە باخچەیەکی کراوەیە و مەرجەکانی خۆپارێزی لەبەرچاوگیراون.