ئینستاگرام و وەتسئەپ و مەسنجەر لەکارکەوتن

19/03/2021
فۆتۆ: 

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام و وەتسئەپ و مەسنجەر لەکارکەوتن.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام و وەتسئەپ و مەسنجەر لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەکارکەتوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رووداوەکە چاوەڕواننەکراو بووە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئەو رووداوە بەوردی نەزانراوە.

ئەوەشیان خستووتەڕوو کە بەشێک لە بەکارهێنەران ناتوانن مەسنجەر و وەتسئەپ بکەنەوە و بەشێکی دیکەیشیان ناتوانن نامە وەربگرن و نامە بنێرن.

لەبارەی خزمەتگوزاری ئینستاگرام، بەشێک لە بەکارهێنەران کێشەی ئەوەیان هەیە کە ناتوانن وێنەکان ریفرێش بکەن.

تائێستاش کۆمپانیاى فەیسبوک هیچ روونکردنەوەیەکى لەبارەى هۆکارى ئەو کێشەیە بڵاونەکردووەتەوە.