فڕۆکەی تورکیا لە برادۆست ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی کردەئامانج

19/03/2021
فڕۆکەی تورکیا لە برادۆست ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی کردەئامانج
فۆتۆ: 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی دەڤەری برادۆستیان کرد و لەئەنجامدا دوو هاوڵاتی برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەی سنینی سەر بە ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیان کراوەتەئامانج  و دوو کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە شوێنی بۆردومانەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان کردووە کە دوو هاوڵاتی گوندی سینینی دەڤەری برادۆستی تێدابووە و لە ئەنجامدا هەردوو کەسەکە بەسەختی بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر بەمەبەستی هێنانەوەی بریندارەکان چونەتە شوێنی بۆردومانەکە.