سەرۆک وەزیرانی پاکستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

20/03/2021
عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەرشیف

وەزیری تەندروستی و پاکستان ئاشکرایکرد، عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان تووشی کۆرۆنای نوێی بووە.

فەیسەڵ سوڵتان وەزیری تەندروستی پاکسان لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، پشکنینەکان ئاشکرایانکردووە، کە سەرۆک وەزیران تووشی کۆرۆنای نوی بووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.

دووچاربوونی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە کۆرۆنای نوێ، دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ دێت بەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.

لە لایەکی دیکەوە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڵاویکردەوە، عیمران خان دوێنی هەینی سەردانی ویلایەتی خەیبەری کردوو لە باکوری خۆرهەڵاتی پاکستان و دواتریش لە ناوچەکە سەردانی زانکۆی (ملاکەند) و چەند ناوچەیەکی دیکەی دیکەی کردووە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پاکستان، تا ئێستا ٦٢٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کاتێکدا ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە زیاترە لە ١٣ هەزار و ٧٠٠ کەس.