ڤیدیۆ.. کۆشکی سپی ڕوونکردنەوەی دەدات لەسەر کەوتنی بایدن

20/03/2021
فۆتۆ: 

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا هۆکاری چەند جار کەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای ئاشکراکرد، کاتێک بە قادریمەی فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت.

بەگوێرەی تۆمارێکی ڤیدۆیی دەردەکەوێت جۆ بایدن سێ جار لەسەر یەک لەسەر پلیکانەکانی فڕۆکەی سەرۆکایەتی دەکەوێت، کاتێک دەیەوێت سەردانی ویلایەتی ئەتلانتا بکات.

لەوبارەیەوە کارین بییر وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاگەیاندووە، هۆکاری ئەو چەند جار کەوتنەی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی هەبووە بە کەشوهەواوە، کە لەو کاتەدات بایەکی زۆر بەهێز هەبووە.

کارین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، کەشو هەوا نالەباربووە و بایەکی بەهێز هەڵیکردووە، بەو هۆیەشەوە سەرۆک بە قورسی توانیویەتی سەرکەوێت بۆ فڕۆکەکەی، بەڵام سەلامەتە و تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە.