ئەگەر هەستت بەم حاڵەتە کرد لە شەودا پێویستە پشکنینی جگەر بکەیت

22/03/2021
فۆتۆ: 

زۆر خواردن و بەکارهێنانی شەکر و بوونی کێشی زۆر و خواردنەوە کحولییەکان، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جگەری مرۆڤ، بۆیە زۆر گرنگە مرۆڤ ئاگاداری ئەو بەشە گرنگەی هەناوی بێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەری (بێست لایڤ ئۆنلاین) ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی نائارامی کرد لە شەودا، ئەوا تۆ پێویستت بەوەیە پشکنین بۆ جگەرت بکەیت لە نزیکترین کاتدا.

پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەر هەڵەیەک لە فەرمانەکانی جگەردا هەبێت، ئەوا لە کاتی شەواندا مرۆڤ هەست بە خورانی لاشەی دەکات، چونکە خوروی لەش پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە نەخۆشییەکانی جگەرەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکەی دامەزراوەی (هێڵس لاین) خورانی لەش لە کاتەکانی سەرەتای ئێواران یان کۆتایی شەو زۆر زیاتر دەبێت.

ویندی هلاند یەکێک لەو پزیشکانەی کە چاودێری ئەو کەسانە دەکات کە نەخۆشی جگەریان هەیە دەڵێت، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی جگەر ، تێکشکاندن و کردنە دەرەوەی ئەو مادانەیە لەڕێگەی زەرداوی زراوەوە، کە لاشەی مرۆڤ پێویستی نییە.

بە وتەی ئەو پزیشکە ئەگەر هەر شکستێک هەبێت لەو ئەرکەی جگەردا جار لەبەر هەر هۆیەک بێت، ئەوا ئەو ئەندامەی دیکە کە دەیەوێت خۆی رزگار بکان لە خوێیە زەردباوەکان پێستە، هەر ئەوەشە دەبێتە هۆی خوروی لاشە.

یەکێک لەو پزیشانەی دیکە کە لە توێژینەوەکەدا قسەی کردووە ئاماژە بەوە دەکات، زۆربەی خورانەکان پەیوەندییان هەیە بە نەخۆشییەکانی پێستەوە، بەڵام خوران بەهۆی نەخۆشییەکانی جگەرەوە نابێتە هۆی هەوکردنی پێست.

ئاماژە بەوەش دەکات خوران بەهۆی نەخۆشییەکانی جگەرەوە بەزۆری لە لەپی دەست و بنی پێدا دەبێت، دۆخی نەخۆشەکان لە شەودا زیاتر خراپتر دەبێت، بە تایبەت لە کاتی گەرما یان سوڕی مانگانەی ژناندا، یان دووگیانی یاخود دەستدان لەو جلوبەرگ و کەلوپەلانەی کە لە خوری دروستکراون.

لەکۆتایی توێژینەوەکەدا پزیشکان ئامۆژگاری کەسەکان دەکەن، هەر کاتێک هەستیان بە خوروو یان زەرهەڵگەرانی پێست و سپێنەی چاوەکانیان کرد، بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.