لە دەوڵەتێکی هاوسێی عێراق تووشبوانی کۆرۆنا 3 ملیۆنی تێپەڕاند

22/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجارە لەوەتەی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، لە ڕۆژێکدا ١٠ کەس بەهۆی پەتاکەوە گیان لەدەست بدەن و ژمارەی تووشبوانیش ٣ ملیۆنی تێپەڕاند.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی  تورکیا، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا کۆی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٠٠٦١ کەس.

بە گوێرەی ئەو داتا و زانیاریانەی کە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بڵاویکردەووەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ هەزار و ٢٤٨ کەس تووشی پەتاکە بوون، بەوەش کۆی تووشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا بەرزبۆوە بۆ ٣ ملیۆن و ١٣١ هەزار و ٢٢ کەس.

لە بەرامبەریشدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٢ ملیۆنو ٨٢٥ هەزار و ١٨٧ کەس.