پۆلیسی سلێمانی: دوو تەقەكەرەکەی گۆیژە دەستگیركران

22/03/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تەقەكەریان دەستگیركرد .

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند. ڕۆژی 21-3-2021 , مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كە لەناو شارو ناوچەگەشتیارییەكان بڵاوەیان پێكرابوو، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی و شاخی گۆیژە تەقەیان كردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتاو چەكێك لە جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە

ڕوونیشیکردەوە لەئێستا هەریەك لە تۆمەتباران  (م،أ،م لەدایكبووی 2003

ش ، أ ، ر لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .