گروپێکی شانۆیی کەرکوک بە نوێنەرایەتی کوردستان بەشداری لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا دەکات

22/03/2021
فۆتۆ: 

گروپی شانۆیی هەوار لەکەرکوکەوە بەنوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی وڵاتی تونس کراوە،بۆ بەشداری کردن لەفێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لەوڵاتە.

نەژاد نەجم دەرهێنەرو شانۆکار و بەرپرسی گروپی شانۆیی هەوار بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ووت دوو بانگێشت نامەمان پێ گەشتووە لە وڵاتی تۆنسەوە بۆ بەشداری کردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قرتاج.

وتیشی یەکەم بانگێشتنامە لەسەر داوای ئیدارەی فێستیڤاڵەکەیە بۆ دروستکردنی ۆرک شۆپێکی پێنج ڕۆژە بۆ (٢٠) فێرخوازی شانۆ لە وڵاتی تونس، دووەم بانگێشتنامەش بۆ بەشداری کردنە لە مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسوتێم) وەک میوانی فێستیڤاڵ.

بەرپرسی گروپەکە وتیشی مۆنۆدراماکەیان لە نوسینی گەزیزە عومەر و سینۆگرافیا و دەرھێنانی خۆیەتی و لە نواندنی ھەوار فارس وکاری مۆسیقا و دەنگی لەلایەن سیروان عومەرەوە بۆ کراوە.

نەژاد نەجم ڕاشیگەیاند وەک گروپی شانۆی هەوار نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لەو فێستیڤاڵە بڕیارە سبەینێ بە فەرمی گەشت بۆ تونس بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردووشدا گروپی شانۆی هەوار لەچەندین فێستیڤاڵی هونەری لەوڵاتانی میسر و تونس و ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە بەشداریکردووە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.