کتێبێکی نوێی (سۆران ئازاد) بڵاودەکرێتەوە

23/03/2021
فۆتۆ: 

لە کارە هزری و ئەدەبییەکانی (دەزگای کوردڕاوم)داچاپ دەکرێت.

دەزگای ( کوردڕاوم) کە کار لە بوارەکانی (هزر و ئەدەب)دا دەکات، لە میانی چاپکراوەکانی خۆییدا کتێبێکی نووسە (سۆران ئازاد) چاپ و بڵاودەکاتەوە، تایبەت بە ناوەڕۆکی (تۆڕی هەواڵی ژیان) نووسەری کتێبەکە سۆران ئازاد وتی: مرۆڤ بوونەوەرێکی خۆ-ئاگامەندە و لەناو بیرکردنەوەکانیدا دەست بۆ جیهانی شاراوە و ترسناک دەبات. بەڵام هەندێک جیهان هەن، کە لەسەر بنەمای تۆقاندن و دەستبەسەرداگرتنی هێزە باڵاکانی مرۆڤ بونیادنراون. ئەو بونیادانە مرۆڤیان لە هێزە سرووشتییەکانی خۆی دابڕیوە. مرۆڤ، کە خۆی سەر بە سرووشتە و لە سرووشتەوە هاتووە، بەشێکە لە ململانێی هێزەکان لە گۆڕەپانی جیهاندا. تێگەیشتن لە بوونی مرۆڤ ناکەوێتە دەرەوەی تێگەیشتن لە سرووشتێتیی بوونی مرۆڤ. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە هێزەکانی مرۆڤ، ئەویش لە ڕێگەی تێگەیشتن لە بوونی مرۆڤ لەو شوێنەی، کە دەبێت لێی بێت، لەو ئاستانەی بیرکردنەوە ڕەگ و ڕیشەی نامۆبوونی مرۆڤ بە بوونی خۆی دەردەهێنێت و هێزدارانە وای لێ دەکات لە جیهانی بەیەکدادان و ململانێکانی هێز ڕۆڵی یەکلاکەراوانەی خۆی بگێڕێت.

شایەنی ئاماژەیە سۆران ئازاد خاوەنی کتێب و چەندین وتار و لێکۆڵینەوەیە لە بوارە جیاوازەکانی فیکر و ئەدەبدا و بەشداری لە چەندین چالاکی و ڤێستیڤاڵی لە هەریەک لەو بوارانەدا کردووە.