نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

23/03/2021
فۆتۆ: 

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، کەمێک پێش ئێستا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ 1442 دیناری عێراقی دابەزیوە، واتە هەر سەد دۆلارییەک بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماوەی چەند رۆژێکە هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و پێشمەرجی چەند فراکسیۆنێک بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە پڕۆژەکەدا، بازارەکانی دراو بە قۆناغێکی ناجێگیردا تێپەڕدەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە٢٣ی٣ی٢٠٢١، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی 100 دۆلار بەنزیکەی ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا و لەبەغداش بۆ خوار ١٤٤ هەزار دینار دابەزیبوو.