بزنسمانێکی ئەمریکی بەهۆی نیشانەکانی کۆرۆناوە خۆی کوشت

23/03/2021
فۆتۆ: 

کینت تایلور، بزنسمانی ئەمریکی توانی کۆرۆنا تێبپەڕێنێت بەڵام بەرگەی مانەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی نەگرت.

خانەوادەی تایلور ڕایگەیاندووە، کینت ئەم هەفتەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە دوای ململانێ لەگەڵ نیشانەکانی ڤایرۆسەکە کە زریکانەوە بووە لە گوێچکەیدا کە لەم ڕۆژانەی کۆتایی بە قورسی بەدەستیەوە دەیناڵاند.

لە بەیاننامەی خانەوادەکەیدا هاتووە، کینت لەدوای خۆی پاشخانێکی گەورەی بەجێهێشتووە کە وێنەی نەبووە و لە ماوەی ٢٨ ساڵی ڕابردوودا ژیانی سەدان ملیۆن لە کارمەند و میوانانی زنجیرە ریستۆرانتەکەی گۆڕیووە.

کینت تایلور هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری  زنجیرەی ڕێستۆرانتەکانی تەکساس ڕۆدهاوس بووە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا.

هاوکات زنجیرە ڕێستۆرانتە بەناوبانگەکە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک ، لە پۆستێکدا نوسیویەتی " بیرت دەکەین  کینت، بەهۆی خۆت و خەونەکانتەوە لە تەکساس ڕۆدهاوس".