نرخی نەوت زیاتر دابەزی

24/03/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی، بەشێوەیک نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت هاتە خوارەوە بۆ ٦٠.٧٣ سەنت.

لە لایەکی ترەوە نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی  نەوتی خاوی ئەمریکاشی  گرتنەوە و هاتە خوارەوە بۆ ٥٧ دۆلار و ٧٠ سەنت.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوتی خاو ڕۆژانە دابەزین تۆمار دەکات، ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری لە بازاڕەکانی وزەدا.

یەکێک لەو وڵاتانەی کە بودجەی وڵاتەکەی بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت عێراقە، بەشێوەیەک هەموو دابەزین و بەرزبوونەوەیەک کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر ئابوری و گوزەرانی خەڵکەکە.