سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان: قوتابخانەکان ناکرێنەوە
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ئاشکرایکرد دەرگای خوێندنگا و قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە و پشوو درێژدەکرێتەوە تا ئەو کاتەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پۆلی دوانزە بەردەوام دەبن لە خوێندن،بەڵام بەهۆی هەڵکشان و زۆربونی توشبووانی کۆرۆناوە قۆناغەکانی دیکەی خوێندن ناکرێتەوە.
وتیشی پشووەکە هەتا ئەو کاتە درێژدەکرێتەوە کە هەڵسەنگاندنی تەواو دەکرێت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدات.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا جگە لە پۆلی دوانزە خوێندنی سەرجەم قۆناغەکانی دیکە هەتا 25 ی ئازار ڕابگیرێت و لەوکاتەدا دوبارە بڕیاری لێ بدرێت.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەم چەند رۆژەدا رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردوە
|