لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای شێخان دوو برا گیانیان لەدەستدا

25/03/2021
فۆتۆ: 

لەسەر ڕێگای نێوان قەزای شێخان و کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە پارێزگای دهۆک لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا دوو برا پێکەوە گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە کەمێک پێش ئێسنا لە نزیک گوندی (پیربوب)ی سەر بە قەزای شێخان روویداوە و هەردوو براکە لەو ڕوداوەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو برایە  ناویان (هشیار رەمەزان سەرکافی و بەخیتار ڕەمەزان سەرکافی و پێشەیان پێشمەرگە و پێکەوە چوون بۆ وەرگرتنی موچەکانیان و تووشی ئەو روداوە بوون.

لە لایەکی ترەوە هەرئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی ئەمشەو لە سەنتەری قەزای زاخۆ لەئەنجامی ڕوداوێکی هاوتووچۆدا، چوار کەس بریندار بوون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون.