نرخی نەوت تاڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە

26/03/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا تا ڕادەیەک بە جێگری ماوەتەوە لەچاو ڕۆژی ڕابردوودا، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٥٠ سەنتە.

لە بەرامبەریشدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٥٩ دۆلار و ٢١ سەنتە.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا گۆڕانی جیاجیای بەخۆیەوە بینی و چەند جارێک دابەزین و بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەومی خواستەوە لەسەر نەوتی خاو نرخی نەوت چەند دۆلارێک دابەزی، بەڵام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی داخستنی نۆکەندی سویسەوە لە لایەن کەشتییەکی زەبەلاحی بازرگانییەوە نزیکەی لە ١٢%ی جموجوڵی بازرگانی جیهانی پەکخستووە و تاڕادەیەکیش کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا.

 یەکێک لەو وڵاتانەی کە بودجەی وڵاتەکەی بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت عێراقە، بەشێوەیەک هەموو دابەزین و بەرزبوونەوەیەک کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر ئابوری و گوزەرانی خەڵکەکە.