بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵی خوێن ئەم بەرهەمە بەکاربهێنن

26/03/2021
فۆتۆ: 

ئاگاداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلسترۆڵی خوێن زۆر پێویستە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە چوونەتە تەمەنەوە و یان تەمەنیان بەرەو هەڵکشانە.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵی خوێن، بەڵگەیە بۆ نیشتنی چەوری لە دیواری خوێنبەرەکان، ئەوەش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە گەیشتنی خوێن بە هەموو خوێنبەرەکان.

(ئۆلیگا کورابلیڤا) پزیشکی پسپۆڕی خۆراک بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، بەرهەمی دارچینی کە زۆر بە ئاسانی بەردەست دەبێت، هاوکارێکی بەهێزە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا.

ئەو پسپۆڕەی خۆراک جەختدەکاتەوە، بەکارهێنانی دارچینی بەشێوەیەکی پێویست لە ژەمەکاندا، کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو مادە مەترسیدارە لە خوێندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لولەیەک لە دارچینی ١٠ یەکە کالۆری تێدایە، هەر ١٠ گرام لە دارچینی هاڕاو بڕی ٣٥ یەکە کالۆری تێدایە.

ئۆلیگا کورابلیڤا جەختدەکاتەوە بەکارهێنانی دارچینی بە ڕێژەی لە ٢٠% شەکریش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

ئەو پسپۆڕەی خۆراک ڕوونیشیکردووەتەوە، هەروەک چۆن بیبەری تون کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی و کەمکردنەوەی کێش بە هەمان شێوە دارچینیش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە دابەزاندنی کێشدا.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئۆلیگا کورابلیڤا ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لە سودە گرنگانەی تەندروستی، بە هەمان شێوە دارچینی کاریگەریی بەرچاو یهەیە لەسەر پاراستنی خۆراک و خواردنەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر، بۆیە زۆرجار بە بڕی جیاواز زیادەکرێت بۆ بابەتەکانی شیرینین بە واتایەکی تر کاریگەریی لەسەر خواردن و خۆراکەکان وەک کاریگەریی سرکە و میخەک و کەڵای غار وایە بۆ هەندێک خواردن و خۆراک کە دەیانپارێزێت.