ئیمارات ڕەگەزنامەی بەخشییە زانایەکی عێراقی

26/03/2021
فۆتۆ: 

دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، ڕەگەزنامەی بەخشییە حەمید مەجهول نوعەیمی، زانای بواری فیزیا و بۆشایی ئاسمان، بەوەش یەکەم عێراقی دەبێت کە بە گوێرەی یاسای نوێی ئەو وڵاتە دەبێتە خاوەن ڕەگەزنامەی ئیماراتی.

نوعەیمی زانای فیزیایی و گەردوونناسی عێراقییە، وەک مامۆستای زانکۆ زانستی فیزیای گەردووناسی گوتووەتەوە.

لە دەوڵەتی ئیمارات چەند پۆستێکی گرنگی وەرگرتووە، لەوانەش سەرۆکی زانکۆی شارقە، راگری کۆلێژی زانست لە زانکۆی شاریقە، سەرۆکی یەکێتی عەرەبی بۆ زانسیتی گەردووناسی و بۆشایی ئاسمان لە ساڵی ١٩٩٨ وە تا ئێستا.

وەک سەرنووسەر و ئەندامی ٨ گۆڤاری زانستی عەرەبی کاریکردووە،  چەندین توێژینەوەی بەرچاوی هەیە سەبارەت بە بواری فیزا و گەردوونناسی.