بەهۆی بەرهەمێکی گیای جاترە فەیسبوک هەژماری سەرۆکی ڤەنزویلای داخست

27/03/2021
فۆتۆ: 

بەهۆی لێدوانێک لەسەر دەرمانێک کە لە گیانی جاترە دەردەهێنرێت و گوایە وەک موعجیزەیە وایە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا، فەیسبوک بە تاوانی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەو بەلاڕیدا بردن دەربارەی چارەسەری کۆرۆنا، هەژماری سەرۆکی ڤەنزیلای بلۆککرد.

وتەبێژێک بە ناوی فەیسبوکەوە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان هەمژاری (نکۆلاس مادۆرۆ)ی سەرۆکی فەنزویلای بلۆککردووە، بەهۆی پێشێلکردنی سیاسەتەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی زانیاریە هەڵخەڵەتێنەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا، ئەویش بەهۆی ئەوەی بێ هیچ بەڵێگەیەکی چارەسەرکردنی نەخۆش پڕوپاگەندەی بۆ دەرمانێک کردووە.

مادۆرۆ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، دەرمانی (کارفاتیفیر) کە لە گیای جاترە دەردەهینرێت و لەڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێت، بە موعجیزە ناوبردبوو بۆ کۆتایی هێنان و کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی هەبێت.

لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریەدا پزیشکان ڕایانگەیاند، زانیارییەکانی مادۆرۆ زانست پشتیوانی ناکات.

دواتریش فەیسبوک تۆمارێکی ڤیدیۆیی لابرد، کاتیک مادۆرۆ  پڕوپاگەندە بۆ دەرمانەکە دەکات و دەڵێت "دەرمانەکە موعجیزەی پزیشکیێکی ڤەنزویلایە بە ناوی (خوسیە گریگۆریۆ هرناندز) کە لە سەدەی نۆزەدا ژیاوە.

لەوبارەیەوە وتەبێژی فەیسبوک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەوان شوێن ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەن، کە دەڵێت لە ئێستادا چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە.