نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە

28/03/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی وزەدا بەجێگری ماوەتەوە، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٣ سەنت فرۆشراوە.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٠ دۆلار و ٧٣ سەنت فرۆشراوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا کەمیک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٥٠ سەنت بووە و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش ٥٩ دۆلار و ٢١ سەنت بووە.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەومی خواستەوە لەسەر نەوتی خاو نرخی نەوت چەند دۆلارێک دابەزی، بەڵام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی داخستنی نۆکەندی سویسەوە لە لایەن کەشتییەکی زەبەلاحی بازرگانییەوە نزیکەی لە ١٢%ی جموجوڵی بازرگانی جیهانی پەکخستووە و تاڕادەیەکیش کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا .

 یەکێک لەو وڵاتانەی کە بودجەی وڵاتەکەی بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت عێراقە، بەشێوەیەک هەموو دابەزین و بەرزبوونەوەیەک کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر ئابوری و گوزەرانی خەڵکەکە .