تەقینەوەکە لە کەنیسەیەکی ئیندۆنیزیادا ڕووداوە و کوژراو هەیە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەنیسەیەکی کاسۆلیکیدا لە شاری ماکاساری ئیندۆنزیا ژمارەیەک کوژران و بریندار بوون.
                                
  
                               
                                 پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەکە روویداوە و نوێژخوێنانی کەنیستە لە ژورەوەدا بوون کاتێک تەقینەوەکە ڕوویداوە. 
وتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیزیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، چەند کەسێک بەرکەوتوون و لاشەی هەندێک لە شوێنی تەقینەوەکە بینراوە، بەڵام تا ئیستا نازانرێت ئەو کوژراوانە لاشەی پارچە پارچە بووی خۆکوژە یان هاوڵاتی مەدەنین و بە کاریگەریی تەقینەوەکە وایان لێ هاتووە. 
بە گوێرەی هەواڵ تەقینەوەکە زیانی بە ئوتۆمبێلەکانی نزیک کەنیسەکەش گەیاندووە، دوای ڕوداوەکەش هێزەکانی پۆلیس ناوچەکەیان گەمارۆداوە و ڕێگەیان نەداوە کەس نزیک بێتەوە. 
   
 
 
                            
                             
 |