کەشتیەکەی نۆکەندی سوێس کەمێک جوڵێنرا
تیمەکانی کردنەوەی نۆکەندی سوێس ئەمڕۆ توانیان کەمێک کەشتی ئێڤەرگیڤن بجوڵێنن، کە نزیکەی هەفتەیەکە نۆکەندەکەی داخستووە و رێگرە لە تێپەڕبوونی کەشتیەکان.
ئەمڕۆ دوای هەوڵ و بەخەرجدانی توانایەکی زۆر لە هەڵکەندنی لمی ئەمسەر و ئەوسەری کەشتییەکە و پاڵنان و راکێشان، توانیان کەمێک کەشتییەکە بجوڵێنرێت، بەڵام هێشتا دیار نییە کەی بەتەواوی نۆکەندەکە لەم بەربەستە رزگاری دەبێت.
تیمەکانی رزگارکردنی کەشتییەکە نزیکەی بیست ملیۆن تەن لمی ئەمسەر و ئەوسەری کەشتیەکەیان هەڵکەندووە بۆ سەرئاو کەوتنی، ئەمەش بووە هۆی جوڵاندنێکی کەمی کەشتییەکە.
تیمێکی هۆڵەندی، کە لە رزگارکردنی کەشتییەکە بەژدارن دەڵێن "بە هەوڵێکی زیاترەوە بۆ پاڵنان و راکێشانی، ئەگەر هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشتییەکە بە تەواوی لاببرێت و نۆکەندەکە بکرێتەوە.
لە ئێستادا زیاد لە دوو سەد کەشتی بازرگانی چاوەڕوانی لابردنی کەشتییە گیرخواردووەکەن، بە تایبەت بەهۆی ئەو ڕوداوەکە نرخی نەوت لە بازڕەکانی وزەدا بەرز کردووەتەوە و ئاستەنگێکی گەورەی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاتووچۆ و چالاکییە بازرگانییەکان درووستکردووە.
لە ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووەوە کەشتی (ئێڤەرگیڤن) ی ژاپۆنی، کە ئاڵای پەنامای هەڵکردووە و کەلوپەل لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا دەگوێزێتەوە، نۆکەندی سویسی داخشتووە.
|