عەمرو موسا: بەهاری عەرەبی پەیوەندی هەبوو بە حوکمی ناتەندروستی دەسەڵاتدرانەوە
عەمرو موسا ئەمیندار پێشووی ڕێکخراوی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، حوکم و دەسەڵاتی وڵاتانی عەرەبی تەندروست نەبووە، بۆیە شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی ڕوویاندا.
عەمر و موسا لە لە بەشی دووەمی کتێبەکەی بە ناوی (کتابیە) ئاماژەی بەوەکردووە، موعەمەر قەزای سەرۆکی لیبیا دەرکی بە راستی ئەو تەوژمە شۆڕشگێڕییە نەکردبوو، کە پێش ئەوەی لە وڵاتەکەی ڕووبدات، تونسی گرتەوە و دواتریش میسر.
موسا لە دیدارێکدا کە لە لایەن پەیمانگای توێژینەوە و بەدواداچونی عەرەبییەوە بۆ تاوتوێکردنی بەشی دووەمی کتێبەکەی تەرخانکردبوو ڕایگەیاند، پێشنیازی کردووە بۆ پادشا و سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی، بە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا و ئێران و ئیسرائیلدا، سەبارەت بە کێشە و قەیرانە گرنگەکانی ناوچەکە.
ئەمنیداری پێشووی ڕێکخراوی کۆمکاری عەرەبی ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکی عەرەب و ئیسرائیل مێژوویی نییە، ئەردۆغانیش خواستی زیندووکردنەوەی سەروەرییەکانی دەوڵەتی عوسمانی هەیە.
یاداشتەکانی عەمرو موسا بە یەکێک لە یاداشتە زیندوو گرنگەکان دادەنرێت سەبارەت بە روداوەکانی میسر و وڵاتانی عەرەبی.
بەشێکی یەکەمی کتێبەکەی عەمرو موسا ساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، کە تەرخانکراوە کە لە ١٩ بەش پێکهاتووە لە چوارچێوەی ٥٧٤ لاپەڕەدا.
|