پەرلەمانی لوبنان: ئەگەر حکومەت پێکنەهێندرێت وەک تایتانیک نغرۆ دەبین

29/03/2021
فۆتۆ: 

نەبیهـ بەڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هۆشداریدا لەوەی ئەگەر نەتوانن حکومەت پێکبهینن، ئەوا لوبنان وەک کەشتی تایتانیک نغرۆ دەبێت و تیا دەچێت.

تەلەفزیۆنی (MTV ) لوبنان لەزاری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە "وڵاتەکە هەمووی لە مەترسیدارە، ئەگەر حکومەت پێکنەهێندرێت، وەک کەشتی تایتانیک نغرۆ دەبین و هەموو لایەکیش دەگرێتەوە".

ئەو لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمانی لونان لە کاتێکدایە، ناکۆکی قوڵ هەیە لە نیوان سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لونان  و میشال عۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی دارایی لوبنان ڕووبەڕووی داڕمانی زیاتر دەبێتەوە و لیرەی لوبنانی ڕۆژانە بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.

ئەمڕۆش پەرلەمانی لوبنان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر قەرزکردنی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، کە تەرخان دەکرێت بۆ سوتەمەنی بە مەبەستی دابینکردنی وزەی کارەا بۆ لوبنان.

تەرخانکردنی ئەو پارەیەش لە کاتێکدایە، وەزیری وزەی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە وێستگەی زەهرانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لەکارکەوتووە.