منداڵێکی شەش مانگ بەزیندووی لە بینا روخاوەکەی میسر دۆزرایەوە

29/03/2021
فۆتۆ: 

منداڵێکی ساوا لەژێر بەردی بینایەکی روخاوی میسر بە زیندووی دۆزرایەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە قاهیرەی پایتەختی میسر رووخا، تەرمی زیاد لە 25 نیشتەجێبووی بیناکە دۆزراوەتەوە

ئاژانسی ئەسۆسیەیتد پرێس ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند باری تەندروستی منداڵەکە جێگیرەو تەرمی دایک و باوک و خوشکێکی بە مردووی دۆزراونەتەوە

بینا رووخاوەکە لە 10 قات پێکهاتبوو و هۆکاری روخانەکەی کارکردنی یەکێک لە دانیشتووانی بوو لە ژورێکی شوقەکەیدا