بۆچی لە کاتی گاز گرتن لە ئایسکریم هەست بە ئازاری ددان دەکەین؟

30/03/2021
فۆتۆ: 

هیچ شتێک ئەوەندە بە ئازار نییە کاتێک زۆربەمان گاز لە ئایسکریم دەگیرین و هەست بە شۆکێکی گەورە و ئازار دەکەین، ئەوەش ئاماژەیە بۆ کێشە لە تەندروستی ددانەکاندا.

توێژەرەوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا لەم دواییانەدا گەیشتووەتە سەرچاوەی ئەو ئازارە و بە دیاریکراویش پەیوەندیی هەیە بە خانەکانی ددانەوە بە ناوی (خانە ئاروماتی بەشی عاج)ی ددان، کە هەستکردن بە پلەی گەرمی و ساردی دەگوێزێتەوە بۆ مێشکی مرۆڤ.

ئەو خانانە هەستیاریان پرۆتینێکی تایبەتیان تێدایە و ساردی زۆر و دەستبەجێ مێشکی مرۆڤ هۆشیار دەکەنەوە، کاتێک شتێکی زۆر سار دەخۆیت یان دەخۆیتەوە.

دۆخی هەستکردن بە ئازاری ددانەکان زیاتر ئەو کەسانە هەستی پێ دەکەن، کە کێشەی کلۆربوونی دادنیان هەیە، بەشێوەیەک بەهۆی داخورانی بەشی مینای ددانەوە کە بەشی سەرەوەی دەپارێزێت، بەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و مادە ترشەکانەوە زیاتر زیانی پێدەگات و زیاتریش هەستیاری بە مادە ساردەکان دروست دەبێت.

بە گوێرەی سەرژمێرییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا (بە واتای دوو لەسەر سێی ) دانبشتوانی سەر زەوی، کێشەی کلۆربوونی ددانیان هەیە و بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

بە گوێرەی توێژینەوەی هاوبەشی زانا ئەمریکی و ئەڵمانییەوەکان، هەستکردن بە ساردی لە دادنەکاندا، بوونی کەناڵی زۆر بچووکە لە ناو دادنەکاندا، کە جۆرێک لە شلەی جوڵاویان تێدایە، کە بە گۆڕانی پلەی گەرمای ددان جوڵە دەکات.

جگە لەوەش توێژەرەکان لەو بڕوایەدان دەمارەکانی ددان، ئاگاداری جوڵەی ئەو شلەیەی ناوەوەی ددانەکان دەبن، لەو کاتەشدا هەست بەوە دەکرێت، کە ددانەکە ساری یات گەرمی پێ دەگات.