عێراق.. نزیکەی ٦ هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

30/03/2021
فۆتۆ: 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥ هەزارو ٩٩٥ حالەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ‌٣٠ ی ئاداری ٢٠٢١، ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥ هەزارو ٩٩٥ حالەتی نوێی توشبوون بە کۆڕۆنا تۆمارکراوە ،٣٧ کەسیش بە بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە.

هاوکات، ٤ هەزاروو ٩١٥ کەسیش چاکبوونەوتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.