چارەنوسی ئەگوێرۆ یەکلای بویەوە
مانچێستەر سیتی رۆیشتنی ئەگوێرۆی لە یانەکەی راگەیاند و دەشڵێت، پەیکەرێک بۆ ئەم یاریزانە دروست دەکرێت.
مانچێستەر سیتی لە پێگەی فەرمی یانەکەی بڵاوی کردۆتەوە، سێرجیۆ ئەگوێرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ ناکاتەوە و یانەکەی جێدێڵێت.
مانچێستەر سیتی ئەوەشی ئاشکراکردوە کە پەیکەرێک بۆ ئەم یاریزانە لە یاریگایی ئیتیحاد هاوشان لەگەڵ داڤید سێلڤا و کۆمپەنی دروست دەکرێت لە بەرامبەر ئەم خزمەتەی بە مان سیتی کردووە.
|