لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانی بەرشەلۆنە بڵاوکرایەوە

30/03/2021
فۆتۆ: 

لە پێناو دەستخستنی بڕەپارەیەک و ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ بۆ یانەکە، بلوگرانا بڕیاریداوە حەوت یاریزان بخاتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ گومانی ڕاھێنەر بڕیاریان داوە هەریەکە لە نیتۆی گۆڵپارێز و ئومتیتی و بیانیچ و ماتیۆس و کۆتینیۆ و برایتوایت و فێربۆ هەر ئەم هاوینە بخاتە لیستی فرۆشتنەوە.

یانەی بلوگرانا بەم هەنگاوە  برەپارەێکی دەستکەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، یانە کەتەلۆنیەکە بۆ وەرزی داهاتوو چاوی لەسەر گواستنەوەی چەند یاریزانێکە بۆ ڕیزەکان لەوانە دیپای و هالاند و ڤینەلدۆم، بە ئامانجێکی گەورەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە دادەنرێن.