بایرن میونشن گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

30/03/2021
فۆتۆ: 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەفەرمی دورکەوتنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بەهۆی پێکانەوە ڕاگەیاند.

پێگەی فەرمی یانە ئەڵمانیەکە ئەوەی ئاشکراکردوە کە هێرشبەرەکەی بۆ ماوەی ٤ ھەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بەمەش لیڤاندۆڤسکی بێبەشدەبێت لە بەشداریکردن لە یاری چون و هاتنی بەرامبەر پاریسان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.