سبەینێ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدات

30/03/2021
فۆتۆ: 



سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، سبەینێ کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوەو تیایدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەدات.


دەقی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران:

دەرکردنی یاسای گشتی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ هەنگاوی گرنگە کە پەیوەندی بە بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە هەیە و ئەو یڕگانەی چارەسەری پێداویستیەکانیان دەکات بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ بواردان بە حکومەت تا بەرنامە حکومیەکەی جێبەجێ بکات، و پشتیوانی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بکات کە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان هەیە.

بۆیە داوا لە خوشک و برایانی ئەندانامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین سبەینێ چواشەمە کاتژمێر ١ ی پاش نیوەرۆ ئامادەبن بۆ دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە، کە ماوەیەکی زۆرە چاوەرێی دەرکردنی دەکرێت، ئاگاداریشیان دەکەین کە ناوی ئامادەبوان و ئەوانەشی یٔامادەنەبوون بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

هەرەوەها بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ داوای پێشکەش کراو لەلایەن هێزە سیاسیەکان دەخرێتەروو کە بە واژۆی ١٧٢ پەرلەمانتار پشتیوانی لێدەکرێت بۆ جێبەجێ کردنی مادەی ٦٤ یەکەم لە دەستوری عێراق بە مەبەستی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، یٔەو ھەنگاوەش وەک وەڵامدانەوەی داواکاری جەماوەر دێت، بەو پێیەش یٔەنجومەنی نوێنەران ھەموو داواکاری و هەنگاوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بەجێھێناوە، لە نێویاندا پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دەرکردنی یاسای هەڵبزاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر یاسای ھەمواری یەکەمی ( فەرمانی ژمارە ٣٠ بۆ ساڵی ٢٠٠٥ز) یاسای دادگای باڵای فیدراڵی.

لە دواین ڕیککەوتنی هەرێم و بەغداد، لایەنە شیعەکان بڕگەیەکیان لە ماددەی ١١ـی تایبەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان زیادکرد، کە تایبەتە بەپشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا مەرج بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دادەنێن.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، بڕیارە هەرێمی کوردستان بڕی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات و دواتر ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و ١٨٠ هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها ٢٠هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان. بەڵام دەبێت ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆی دەکات لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت، حکومەتی عێراق رێژەی ١٢.٦٧٪ـی بودجەی گشتی بۆ هەرێمی کورستان دەنێرێت.