فەرەنسا.. لە شەوڕۆژێکدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون

30/03/2021
فۆتۆ: 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە فەرەنسا، زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون و ٣٣٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی فەرنسا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٣٠ هەزار و ٧٠٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەوەش ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسەکە بوبە چوار ملیۆن و ٥٨٥ هەزار و ٣٨٥ کەس .

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە لەو ماوەیەدا، ٣٣٧ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ڕێژەی گیانلەدەستدان بۆ ٩٥ هەزار و ٣٦٥ کەس بەرزبویەوە.