ئەلیکساندرا سۆفی: بە ئارایشت و تاتۆ وێنە لەسەر جەستەی مۆدێلەکانی دەنەخشێنێت
ئەلیکساندرا سۆفی:
*هونەرمەندێکی فۆتۆگرافەری فەڕەنسییە .
*بەهۆی نەخۆشییەوە لە خوێندن دەوەستێت .
*لە کارەکانییدا ژن و گوڵ دووانەیەکی بەردوامن و بە شێوەی جیاواز بەکاریان دەهێنێت .
*کەشی فۆتۆکانی جۆراوجۆرن و ئەزموونی شوێن و فۆڕمی هەمەچەشن دەکات .
*دیزاینەری جلوبەرگە و لە کارەکانیشیدا جلوبەرگ جێگەی بایەخە .
*سروشت لە گۆشەنیگای جیاوازەوە دەبینێت و لە فۆتۆکانیدا شوێنی سەرەکییە .
*هەندێکجار جگە لە لایەنی ئارایشت بۆ مۆدێلەکانی وێنە و تاتۆ لەسەر جەستەیان دەنەخشێنێت .
*کارەکانی لە جیهاندا بەربڵاون و بینەرێکی زۆریان هەیە .
*لە چەندین وڵات کارەکانی لە شێوەی پێشانگادا نمایش کراون
|