وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ناو تۆماربکەن

31/03/2021
فۆتۆ: 

لەڕێی بڵاوکردنەوەی لینکێکەوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پێشوەختە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆماربکەن.

هاوڵاتیان دەتوانن بەکردنەوەی ئەم لینکەی خوارەوە، ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.