تەندروستی عێراق: زیاتر لە 6600 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

31/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٦٦٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٤٢١٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە.

بە گوێرەی داتا و زانیاییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا هاتووەتە خوارەوە بۆ ٨٩.٣%ی کۆی تووشبوان، لە کاتێکدا دوو مانگ لەمەوبەر ڕێژەی چاکبوونەوەی ڕۆژانە ٩٦%ی کۆی تووشبوان بووە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، تائێستا ٨٥٠ هەزار و ٩٢٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٧٥٩ هەزار و ٥٦٠ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئیستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٤٣٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.