پەرلەمانی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەدا پەسەند کرد

31/03/2021
فۆتۆ: 

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆی خۆیدا مادەی ١١ و ١٢ی تایبەت بە بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.

لە مادەی ١١ی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بڕگەی یەکدا ئاماژە کراوە بەوەی، دۆسیەی دارایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢٠، دوای ئەوەی دیوای چاودێری دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەل دیوانی چاودێری دارایی هەریم وردینی تیا دەکەن بە مەبەستی دەرکەوتنی حساباتی کۆتایی.

لە بڕگەی دووەم لقی (أ) هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە بەربەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی، کە ڕۆژانە نابێت لە ٤٦٠ هەزار بەرمیل کەمتر بێت، لەوبڕەش بڕی پێویست بۆ خەرجییەکانی بەرهەمهینان و گواستنەوە و کارپێکردنی لی دەردەکرێت، کە نابێت ڕۆژانە داهاتی کەمتر لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل بێت و ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆی بکات.

(ب) بڕگەی سەرەکەوە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

(ج) حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ناردنی داهاتە نا نەوتییەکان بە خەزێنەی دەوڵەت بەوشێوەیەی کە لە ئیدارەی درایی فیدراڵی هاتووە، بە مەرجێک دیوای چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم و وردبینی بکەن لەو داهاتانەدا.

(د) یەکلاکردنەوەی بڕی ئەو پارانەی بانکی بازرگانی عێراقی کە لای حکومەتی هەرێممی کوردستان و بانکە تایبەت و حکومییەکانە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی خشتەیەک دادەنێت بۆ ئەوەی مانگانە لە بەشەی بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، لە ساڵی ٢٠٢١  تا حەوت ساڵی تر.

(هـ) حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەم یاسایەدا ئاماژەی پێکراوە، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕگەکانی (أ ،ب،ج،د) جێبەجێ دەکات.

بڕگەی سێ: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە پێدانی میلاکی وەیزفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان (مەدەنی و سەربازیی) دوای ئەوەی لەلا یەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانەوە وردبینی تیا دەکرێت، بەشێوەی پلە بەندی وەزیفی دەستنیشانکرابێت، دوای مۆڵەتیش بۆ ئەو بڕگەیە ٣٠/٦/٢٠٢١.

بڕگەی چوار: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان لەو بڕە بودجەیەی کە حکومەتی فیدراڵی دابینی دەکان.