سەرۆکی لیۆن لە بارەی داهاتوی دیپایەوە چی دەڵێت؟

31/03/2021
فۆتۆ: 

سه‌رۆكى یانه‌ى لیۆنى فه‌ره‌نسى له‌ باره‌ى داهاتوى كاپیتانى یانه‌كه‌ى قسه‌ده‌كات و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر له‌ لیۆن بمێنێته‌وه‌ خزمه‌تێكى گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ یانه‌كه‌ ده‌كات.

جان میشیل ئەولاس، سەرۆکی یانەی لیۆنی فەرەنسی لە بارەی داهاتوی میمفیس دیپای چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، ئەگەر دیپای لە لیۆن بمێنێتەوە ئەوە سوپرایزێک و دەستکەوتێک پێشکەشی یانەکە دەکات.

وتیشی، یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندیان پێوەکردووم کە هاوینی داهاتوو لەگەڵ کۆتای هاتنی گریبەستەکەی دیپای بەبێ پارە پەیوەندی بەبەرشەلۆنەوە بکات، لەسەر خواستی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە.

سەرۆکی یانەی لیۆن دەشڵێت، ئێمە ڕێز لە بڕیاری یاریزانەکە دەگرین و ئەگەر بیەوێت ڕوو لە یانەیەکی باشتر لە لیۆن بکات ئەوە بڕیارێکی دروستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دیپای لە لیۆن بمێنێتەوە ئەوە سوپرایزێک و دەستکەوتێک پێشکەشی یانەکە دەکات.

جەختی لەوەشکردەوە کە، دیپای یاریزانێکی زۆر بە توانایە، زۆر هاوکاری هاوڕێکانی لە لیۆن کردووە و لەمساڵانەی دوایدا توانیویانە بەتەواوی پێشبکەون.