پەرلەمانی عێراق مادەیەکی تایبەتی بە فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەکان پەسەندکرد

31/03/2021
فۆتۆ: 

لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ئەو مادەیە درا کە تایبەتە بە گواستنەوەی راژەی فەرمانگە فیدرالییەکان بۆسەر حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

لە درێژەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، دەنگدرا لەسەر ئەو مادەیەی کە تایبەتە بە گواستنەوەی راژەی تێکرای فەرمانبەری فەرمانگە فیدرالییەکان بۆسەر حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، ئەو هەوڵە، چەندە خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە دەکا ئەوەندەش باری شانی حکومەتی هەرێم سوک دەکا، هیوادارم ھاوکار بن و گرفت بۆ گواستنەوەی راژەکانیان دروست نەکەن.

دەقی ئەو ماددەیەیی لە پرۆژەیاساکەدا هاتوە و تایبەتەبەگواستنەوەی  راژەی تێکرای فەرمانبەری فەرمانگە فیدرالییەکان بۆسەر حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەمشێوەیە:

پێویستە لەسەر وەزارەتی دارایی پلە وەزیفیو پسپۆڕییە داراییەکان لە خشتەی هێزی کاری هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەکانی (رەگەزنامە و باری شارستانی و بەنداوەکان و کەشوهەوا)بگوێزێتەوە بۆ سەر فەرمانگە بنەڕەتیەکانی.