تەندروستی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات پشکنینی کۆرۆنا بکەن

31/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات پشکنینی کۆرۆنا بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەگەر گومانی بوونی نیشانەت هەبوو یان بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.

پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.

بەپێویستیشی دەزانێت، پشکنین بکەن لە یەکێک لەم تاقیگانەی (حکومی) خوارەوە کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ دەکرێت لە کەرتی گشتی (حکومی):

پارێزگای هەولێر:
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.
تاقیگەی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سەنتەری شار.
بنکەی تەندروستی مەلا فندی/ سەنتەری شار.
بنکەی تەندروستی زانکۆ/ بۆ سەفەرکردن/ سەنتەری شار.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر/ سەنتەری شار.
سۆران/ تاقیگەی ناوەخۆ.
شەقلاوە/ تاقیگەی ناوەخۆ.
بارزان (نەخۆشخانەی بلێ).
پیرمام/ نەخۆشخانەی پیرمام.
چومان/ تاقیگەی ناوەخۆ.

پارێزگای سلێمانی:
کلینیکی عەلی ناجی/ سەنتەری شار.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار. 
کلینیکی شەھید سیف الدین/علی کمال/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ/ سەرچنار
نەخۆشخانەی شار/سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی د.جمال/ سنتەری شار.
نەخۆشخانەی هیوا/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید هێمن/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون/سەنتەری شار.
دەربەندیخان/ ن. شەهید تۆفیق.
چەمچەماڵ/ تاقیگەی ناوەندی.

پارێزگای دهۆک:
بنکەی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئازادی/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی فریاکەوتن/ سەنتەری شار.
نەخوشخانەی هـێڤی منداڵان/ سەنتەری شار.ش
بنکەی کاڤین/ بۆ سەفەرکردن/ سەنتەری شار.
ئاکرێ/ نەخۆشخانەی گوڵان.
بەردەڕەش/ بنکەی تەندروستی خازر.
 شێخان/ نەخۆشخانەی شێخان. 
سیمێڵ/ بنکەی تەندروستی گوڵان.
زاخۆ/ نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
ئامێدی/ نەخۆشخانەی ئامێدیی.
فیشخابوور/ بنکەی فیشخابوری سنوریی.
سەرزێڕی/ بنکەی سەرزێڕێ ی سنوریی.

پارێزگای هەڵەبجە:
نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە.
گەرمیان:
نەخۆشخانەی قەڵا.
ڕاپەرین:
تاقیگەی ناوەندی ڕانیە.
کۆیە:
تاقیگەی ناوەندی کۆیە.

وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئازار ٢٠٢١