بەم نزیکانە ئەوروپا سزا بەسەر چەند سەرکردەیەکی ئەمنی ئێراندا دەسەپێنێت

31/03/2021
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سێ دیپلۆماتکاری ئەوروپاوە بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا سزا دەسەپێنێت بەسەر ٨ سەرکردەی ئەمنی ئێران و ٣ قەوارەی دەوڵەتدا، بەهۆی ئەو هەڵمەتە خوێناویانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دژی هاوڵاتیان ئەنجامیانداوە.

ئەو دپلۆماتکارانە ڕایانگەیاندووە، گەمارۆ سزاکان قەدەغەی گەشت و بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو سەرکردە ئەمنیانە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ وە ئەوە یەکەمجارە رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا سزا دەسەپێنێت بەسەر ئێراندا بەهۆی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ ، چاوەڕوانیش دەکرێت هەفتەی داهاتوودا دوای جەژنی قیامە سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت.

ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکان ئەندامانی هێزەکانی بەسیج دەگرێتەوە، کە لەژێر فەرمانی هێزی سوپای پاسداراندا کار دەکەن.